بەندکراوان

دەسبەسەر کرانی ٢٦ کەس لە پارێزگاکانی کوردستان لە مانگی ئاوریلدا  

02:09 - 6/5/2021

دەسبەسەر کرانی ٢٦ کەس لە پارێزگاکانی کوردستان لە مانگی ئاوریلدا  

هانا: مانگی ئاوریلی ٢٠٢١ لانیکەم ٢٦ کەس لە پارێزگاکانی کوردستانی ئیران دەستبەسەر کراون. 


هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی هەر مانگێک ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاماری ئەو راپۆرتانەی لە سەر بابەتە جواراوجۆرەکان بە دەستی گەیشتوون و تۆماری کردوون، کۆدەکاتەوە و هەر بابەتەی بە جیا بڵاویدەکاتەوە. ئەمە راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانایە لە سەر دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢١دا لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنی و هێزە ئینتیزامییەکانەوە کە بە هەوڵی بەشی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئامادە کراوە. 
جێگای ئاماژەیە، بە هۆی نەبوونی ئازادی هەڵسووڕانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم ئامارە هەموو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەخۆ ناگرێ بەڵام هاوکارانی ئێمە لە رێکخراوی هانا هەموو هەوڵی خۆیان داوە بۆ تۆمار کردنی راپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی شارۆمەندانی کورد لە کوردستان. 
لە سەر یەک لە شار و دێهاتەکانی پارێزگاکانی کوردستان بە گشتی ٢٦ شارۆمەندی کورد دەستبەسەر کراون کە لەم ژمارەیە ٢٥ کەسیان لە باری رەگەزییەوە نێرینە و کەسێکیش مێیینە بووە. 
هەروەها جیاکردنەوەی دەسبەسەرکراوەکان لە باری تۆمەتەکانیانەوە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١٧ کەس بە تۆمەتی سیاسی 
٣ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی 
٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی کرێکاریی 
٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی ژینگەپارێزی 

هەروەها ئەگەر بەپێی دابەشکردنی لە باری پارێزگاکانەوە جیا بکرێنەوە بەم جۆرەیە: 

١٦ کەس لە پارێزگای سنە 
٣ کەس لە پارێزگای ئیلام 
٧ کەس لە پارێزگای ورمێ 

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 


 

بۆ بینینی ئامار لە پەڕەیەکی نوێ، کلیک بکە.

10:55 - 6/5/2021 نوێ کراوەتەوە.