کۆڵبەر

کوژران و بریندار بوونی ١٦ کۆڵبەر لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢١دا 

02:22 - 6/5/2021

کوژران و بریندار بوونی ١٦ کۆڵبەر لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢١دا 

ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربوونی کۆڵبەران لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢١دا. 


هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی هەر مانگێک ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاماری ئەو راپۆرتانەی لە بوارە جواراوجۆرەکان لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرڤۆ بە دەستی گەیشتوون و تۆماری کردوون، کۆدەکاتەوە و هەر بابەتەی بە جیا بڵاویدەکاتەوە. هەڵبەت ئەم ئامارە هەموو رووداوەکان سەبارەت بە کۆڵبەران لەخۆ ناگرێ بەڵام هاوکارانی هانا لە ناوخۆ و بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە هیچ هەوڵێک بۆ گەیاندنی راپۆرتەکان و دەنگی خەڵکی ماف خوراو درێغیان نەکردووە. 
لەم بەشەدا ئامارێک لە سەر کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی کوردستان پێشکەشتان دەکرێ کە بە درێژایی مانگی ئاوریلی ٢٠٢١ گیانیان لەدەستداوە یا بریندار بوون. 
لە مانگی ئاوریلدا ١٦ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوون کە زۆربەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان، چەکدارانی سپا و سەر سنووری حکومەتی ئیسلامی ئێران روویداوە. 
هەموو ئەو کەسانەی گیانیان بەخت کردووە و بریندار بوون لە باری رەگەزییەوە نێرینە بوون. 
جیاکردنەوەیان لە سەر ئاستی پارێزگاکاندا بەم جۆرەیە: 

پارێزگای کرماشان ٢ کەس  
پارێزگای سنە ٨ کەس 
پارێزگای ورمێ ٦ کەس 

لە کۆی ئەم ١٦ رووداوە ١٤ کەسیان بریندار بوون و ٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 


 

بۆ بینینی ئامار لە پەڕەیەکی نوێ، کلیک بکە.

10:34 - 6/5/2021 نوێ کراوەتەوە.