هەواڵ
ئازادکرانی سێ شارۆمەندی کورد بە شێوەی کاتی
11:59 - 13/10/2021
هانا: رۆژی سێشەممە ٢٠ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، سێ شارۆمەندی کورد کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە "کاوە سولەیمان پوور" خەڵکی مهاباد کە رۆژی (١ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ بەڕێکرابوو، دوای ئەوەی ناردیانەوە بۆ بەندیخانەی مهاباد، بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگایی کردنی ئازاد کراوە.
دەستبەسەرکرانی ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی بووە و لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا لە مافی بوونی پارێزەر بێبەش کراوە.
هەر لەو رۆژەدا واتە سێشەممە ٢٠ی رەزبەر، شارۆمەندێکی تر بە ناوی "سامان محەممەدی" خەڵکی کامێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی بانەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
جگە لەوانە "بێهرووز عەزیزی" شارۆمەندی کوردی خەڵکی ئاوایی "میراو" لە ناوچەی ژاوەرۆ سەر بە سنە، بە دانانی بارمتە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە تا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.
12:02 - 13/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- تارق رەحیم پوور شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- سنە؛ دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بانگ کرانی فواد شەعبانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە