هەواڵ

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

03:38 - 17/10/2021

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

هانا: بەپێی ئەو هەواڵانەی لەلایەن "کۆڵبەر نیوز"ەوە بڵاوکراونەوە، بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٢٤ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، دوو شارۆمەندی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سەر سنووری بانە و نەوسوود بە تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بە توندی بریندار بوون. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی حکومەتی ئێران لە هەنگی سەر سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە توندی بریندار بووە. 

هەرەوەها بەپێی راپۆرتێکی تر، هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سەرکەوت میرزایی" خەڵکی بانە راگەیەندراوە. 

شایانی باسە، "سەرکەوت میرزایی" لە ماوەی ئەم چوار مانگەدا ئەمە دوویەمین جارە کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە کاتی کۆڵبەریدا بریندار دەکرێ. 
 

03:40 - 17/10/2021 نوێ کراوەتەوە.