هەواڵ
دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی کورد لە ئیلام و بانە
05:03 - 12/10/2021
هانا: بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوون دوو شارۆمەندی کورد لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بانە و ئیلام دەستبەسەر کراون.
رۆژی شەممە ١٧ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە دەستبەسەر کراوە.
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "سامان محەممەدی" خەڵکی کامێران راگەیاندووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو ئەندامی حزبی دێموکڕات بووە و دوای دابڕان لەم حزبە ویستوویەتی بڕواتەوە بۆ ئێران و لە سەر سنووری بانە دەستبەسەر کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها رۆژی یەکشەممە ١٨ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٠ی ئۆکتوبری ٢٠٢١)، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "خەدیجە مەهدی پوور" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئیلامەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە رۆژی دووشەممە ١٤ی رەزبەری ١٣٩٩ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە ئیلام دەستبەسەر کرابوو و رۆژی شەممە ١٩ی رەزبەری ١٣٩٩ دوای لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەن لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرابوو.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەڵەکشا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- ئیلام ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- کیانوش چراغی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرا
- دەستبەسەر کرانی هونەرمەندێکی خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سزای لەسێدارەدانی زیندانیەک لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کرا