هەواڵ

دەستبەسەرکرانی ٨ شارۆمەند لە شارەکانی مهاباد و سەقز

05:22 - 12/10/2021

دەستبەسەرکرانی ٨ شارۆمەند لە شارەکانی مهاباد و سەقز

هانا: رۆژی شەممە ١٧ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، لە شارەکانی سەقز و مهاباد ٨ شارۆمەندی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. 

 

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ناسنامەی ئەم شارۆمەندانەیان بەم جۆرە خوارەوە راگەیاندووە: 

١ فاتح محەممەدی سەقز 
٢ فەرهاد سۆهرابی سەقز 
٣ ئەحمەد شێخ رەحیمی سەقز 
٤ موحسین سولەیمانی مهاباد 
٥ مەسعوود سولەیمانی مهاباد 
٦ فاڕووق سولەیمانی مهاباد 
٧ دیار سولەیمانی مهاباد 
٨ ئارش فەرشادفەر مهاباد 

شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە دوای دەسبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

05:26 - 12/10/2021 نوێ کراوەتەوە.