ئامار
راپۆرتی مانگانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران (سپتەمبری ٢٠٢١)
08:59 - 1/10/2021
راپۆرتی مانگی سپتەمبری ٢٠٢١
هانا: ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا مانگانە ئاماری پێشێلکارییەکانی ماڤی مرۆڤ لە کوردستان کۆدەکاتەوە و ڕایدەگەێنێ. بە هۆی نەبوونی ئازادیی ڕاگەیاندن و دەستڕانەگەیشتنی ئازاد بە ناوخۆی کوردستان، هەموو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەوانەیە لەم راپۆرتەدا ڕەنگ نەداتەوە، بەڵام هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ناوخۆی کوردستان، ئەوپەڕی هەوڵ و کۆششی خۆیان داوە تا بتوانن پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە پارێزگاکانی کوردستان بگوازنەوە تا لە هانا تۆمار و بڵاوبکرێتەوە.
لەم بەشەدا ئاماری دەستبەسەرکراوان، سێدارە، کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران، رووداوەکانی شوێنی کار و گیانلەدەستدان یا بریندار بوونی کرێکاران و هەرەوەها خۆکوژییەکان لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران پێشکەش دەکرێ.
مانگی سپتەمبری ٢٠٢١
گرتن و دەستبەسەرکران:
لە ماوەی مانگی سپتەمبردا ٢٦ شارۆمەندی کورد دەستبەسەر کراون. دابەشکردنی ئەو شارۆمەندە دەستبەسەرکراونە لە سەر ئاستی پارێزگان بەم جۆرەی خوارەوەیە:
پارێزگای ورمێ ١٦ کەس
پارێزگای سنە ١٠ کەس
لە کۆی ئەم ژمارەیە ٣ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی ژینگە پارێزی، ٣ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢٠ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەسبەسەر کراون. شایانی باسە هەموو ئەم شارۆمەندانە بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە گیراون و دەسبەسەر کراون.
سێدارە:
لە مانگی سپتەمبردا ٢ کەس لە کرماشان لە سێدارە دراون، یەکیان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و ئەوی دیکەش بە تۆمەتی فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان.
هەروەها ٣ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەندامەتی لە حزبەکانی کوردستانی ئێران سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە یا دادگای پێداچوونەوە پەسندی کردووە. ئەو شارۆمەندانە خەڵکی ئەم شارانەی خوارەوەی کوردستانن:
ورمێ ١ کەس
کامێران ١ کەس
بۆکان ١ کەس
کۆڵبەر:
لە مانگی سپتەمبری ٢٠٢١دا ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کوژراو و بریندار بوون ٢٢ کەسە.
لە کۆی ئەم ژمارەیە ٨ کۆڵبەر کوژراون و گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون.
لە کۆی ئەم ٢٢ کۆڵبەرە ١٨ حاڵەتیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران کوژرا و بریندار بوون و ٤ کەسیش بە رووداوی سرووشتی و رووداوی رێگاوبان بریندار بوون.
کرێکار:
لە مانگی سپتەمبردا ١٦ کرێکار بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت و ستانداردی شوێنێ کار لە کاتی کار کردندا گیانیان لەدستداوە.
خۆکۆژی:
لە مانگی سپتەمبردا ١٣ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەرزترین ئاستی خۆکوژییەکان لە مانگی سپتەمبردا لە پارێزگای کرماشان روویداوە. حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەر ئاستی پارێزگاکان بەم جۆرەی خوارەوەیە:
پارێزگای کرماشان ٨ کەس
پارێزگای سنە ٣ کەس
پارێزگای ورمێ ٢ کەس
هەروەها جێگای سەرنجە لە کۆی گشتی ئەو ١٣ شارۆمەندەی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، ٣ کەسیان تەمەنیان لە ژێرەوەی ١٨ ساڵ بووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١
05:09 - 2/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- راپۆرتی ئاماری لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤی شارۆمەندانی کورد سەبارەت بە نارەزاییەکانی ساڵی رابردوو لە کوردستانی ئێران
- توووێژی "د. هادی ڕەسووڵزادە"، وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەبارەت بە ئاماری کەمووکوڕیەکانی مافی مرۆڤ، لەگەڵ کەناڵی کوردستان نیوز.
- ئاماری بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران – ژولای ٢٠٢٢
- ئاماری بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان – مەی ٢٠٢٢
- راپۆرتی مانگانەی "هانا" لە سەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان – (ئاپریلی ٢٠٢٢)