هەواڵ

رەوانسەر: دوو ئاوایی ئاوی خواردنەوەیان نییە 

01:07 - 10/10/2021

رەوانسەر: دوو ئاوایی ئاوی خواردنەوەیان نییە 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئاواییەکانی "سەراویان" و "مامەنانی خوارین" لە ناوچەی رەوانسەر لە ئاوی خواردنەوە بێبەشن. 


یەکێک لە دانیشتووانی گوندی "سەراویان" لە وتووێژێکدا لەگەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند، "ئەم دوو ئاواییە تا ئێستا لە خزمەتگوزاری پێویست بێبەش بوون و لوولەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ رانەکێشراوە. ئێستاش بە هاتنی وشکەساڵی دانیشتووانی ئەم گوندانە ماوەی ٦ مانگە لەگەڵ گرفتی بێ ئاوی بەرەوڕوون و پێوەی دەناڵن. سەرەڕای ئەوەی چەند کەڕەت خەڵکی ئاواییەکانی  "سەراویان" و "مامەنانی خوارین" بە مەبەستی چارەسەری کێشەی بێ ئاوی سەردانی بەرپرسان و ناوەندە پێوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێکیان نەداوە و تا دێ گوزەران و ژیانی خەڵک لەم دوو ئاواییە سەخت و دژوارتر دەبێ. ئەمە لە حاڵێکدایە هێڵی سەرەکی لوولەی ئاوی خواردنەوە تەنیا دوو کیلۆمیتر لەم ئاواییانە دوورە. 
 

01:09 - 10/10/2021 نوێ کراوەتەوە.