هەواڵ

سەردەشت: کوشتنی کۆڵبەرێک بە دەستی هێزەکانی حکومەت لە سەر سنوور 

11:45 - 14/10/2021

سەردەشت: کوشتنی کۆڵبەرێک بە دەستی هێزەکانی حکومەت لە سەر سنوور 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران لە "پایەگای بێتووش"، پێکراوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 


هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ژیان عەلی‌پوور" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "بێژوێ"یە لە ناوچەی سەردەشت. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سەر سنووری "ئالان"ی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە پشتەوە پێکراوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 

شایانی باسە تەرمی "ژیان عەلی‌پوور" رەوانەی پزیشکی قانوونی لە سەردەشت کراوە. 

کۆڵبەری دیاردەیەکی مەترسیدارە و لە راستیدا کار نییە بەڵام خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شار و ناوچەکانی سەرسنوور لەبەر نەبوونی کار بە مەبەستی پەیدا کردنی بژیوی بنەماڵەکەیان بە ناچار روویان کردووەتە کۆڵبەری. نەڕەخساندنی هەلی کار لەلایەن حکومەتەوە دەبێتە هۆی بێکاری و هەژاری لە کۆمەڵگادا و لەولاشەوە تەقەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرانی یاساوە لە شارۆمەندانی بێکار و هەژار کە بەدوای بژیوی ژیانەوەن، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (کە وڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە و حکومەت بەرپرسە بۆ رەچاوکردن و بەڕێوەبردنی)، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە لەلایەن حکومەتەوە. 

11:48 - 14/10/2021 نوێ کراوەتەوە.