هەواڵ
سەقز: مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کاسبکاران
01:14 - 10/10/2021
هانا: بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن "ئاسۆ نێوز"ەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژی شەممە ١٧ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، دووکاندارانی میوەفرۆشی تەڕەبار، لە مەیدانی ئەو شارە دەستیان داوەتە مانگرتن و کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی.
ئەم هەواڵنێرییە لە درێژەی راپۆرتەکەدا دەڵێ: دووکاندارەکان لەبەر ئەوەی "بەرپرسان و ناوەندە پێوەندیدارەکان گرنگی نادەن بەم توێژە لە کۆمەڵدا و گوێ نادەنە داواکاری و گرفتەکانیان" کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە.
کاسبکارەکان لە مەیدانەکانی میوە و تەڕەبار، بە بەدەستەوەگرتنی بەنەر و پلاکارد کە دواکارییەکانی خۆیان لە سەر نووسیبوو دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی.
ناڕازیان رایانگەیاندووە، سەرەڕای نووسینی نامە و سەردانی فەرمانداری، شووڕای شار و شارەوانی سەقز، بەڵام بەداخەوە هیچ وەڵامێکی روونمان بۆ چارەسەری کێشە و بەربەستەکانمان وەرنەگرتووە و تا وەدەستهێنانی دواکارییەکانمان دەست لە مانگرتن و ناڕەزایەتی هەڵناگرین.
01:18 - 10/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی شارۆمەندێک
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری میشیاو
- مەتین رازییان بە دانانی بەرمتە ئازاد کرا