هەواڵ
سەقز: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی رووداوی شوێنی کار
06:05 - 11/10/2021
رۆژی یەکشەممە ١٨ی رەزبەری ٢٠٢١ – (١٠ی ئۆکتوبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە شەقامی تێلگراف لە سەقز بە هۆی رووداوی شوێنی کار بریندار بوو و دواتر گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم کرێکارە "ئومید شافعی" و خەڵکی سەقز راگەیەندراوە. ناوبراو لە کاتی کار کردندا و دامزراندنی ئاسانسەر بە هۆی ئەوەی لە بەرزاییەوە بەربۆتەوە بە توندی بریندار بووە و دوای ئەوەی گەیاندوویانەتە ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی کاریگەر بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هەواڵی بریندار بوونی ئەم شارۆمەندەی بڵاوکردبووەوە و بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی گیانی لە دەستدانی ئەم شارۆمەندە رادەگەیەنین.
08:53 - 11/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری میشیاو
- مەتین رازییان بە دانانی بەرمتە ئازاد کرا
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بریندار بوونی لانیکەم ٧ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنوورەکانی کوردستان
- ڕاگواستنی سلێمانی عەبدی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ناوەندی سەقز