هەواڵ
مەریوان: گیانلەدەستدانی باوکی بەندکراوێکی سیاسی بە هۆی گوشار و زەختی دووری لە کوڕەکەی
12:26 - 15/10/2021
هانا: رۆژی هەینی ٢٣ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، "حسێن ئەسەدی" باوکی بەندکراوی سیاسی کورد "ئەیوب ئەسەدی" بە هۆی زەخت و گوشاری دووری لە کوڕەکەی گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەیوب ئەسەدی چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٠ - (١٥ی ژوئەنی ٢٠١١) لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران لە ئاوایی "بۆریەر" دەستبەسەر کراوە و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرپەرستی قازی بابایی، بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی کاشمەر بە سەردا سەپابوو. ئەم سزایە لە رێکەوتی ١٧ی سپتەمبری ٢٠١٢ بە شێوەی فەرمی بە ئەیوب ئەسەدی راگەیەندراوە.
ئەیوب ئەسەدی رۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩١ - (١٧ی ئاپریلی ٢٠١٢) دوای ئەوەی بە مەبەستی بەڕێوەچوونی سزاکەی بانگیان کردووە، رەوانەی بەندیخانەی کاشمەر کراوە و لەوکاتەوە تا ئێستا لەوێ بەندکراوە.
چەند بەندی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە ماف و ئازادییە دێموکراتیکەکانی تاک لە کۆمەڵدا بەم جۆرەی خوارەوەیە:
بەندی ٣- هەر مرۆڤێک مافی ژیان و ئازادی و ئەمنییەتی تایبەت بە خۆی هەیە.
بەندی ٥- هیچ کەس نابێ ئەشکەنجە بدرێ یان بکەوێتە بەر کردەوە و رەفتار و سزای زۆردارانە و دژی ئینسانی و سووکایەتی پێ بکرێ.
بەندی ٩- هیچ کەس نابێ سەرەڕۆیانە دەستبەسەر، زیندانی یا شاربەدەر بکرێ.
بەندی ١٠ هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە لەوپەڕی بەرابەریدا لەگەڵ کەسانی دیکەدا لە دادگایەکی سەربەخۆ، بێ لایەن، دادپەروەر و ئاشکرادا بە کیشە و سکاڵاکەی رابگەن و دەبێ دادگایەکی لەم جۆرە لە بارەی ماف و پێویستییەکانی ئەو یا هەر تاوانێک کە دراوەتە پاڵی یان پێی تاوانبارە، بڕیار بدا.
بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا.
01:02 - 15/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەریوان ؛ ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
- مەحکوم بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە زیندان سزای نەخدی و ٧٤ قامچی
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسود
- بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود و مەریوان