هەواڵ
نەوسوود: برینداربوونی کەسێکی سپای پاسداران بە هۆی تەقینەوەی مین
11:54 - 14/10/2021
هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، ئەندامێکی سپای پاسداران لە سنووری "نەوسوود" بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.
هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە ناسنامەی ئەم ئەندامەی سپای پاسداران "رەسووڵ رەحمانی" تەمەن ٣٥ ساڵە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە سەر سنووری "نەوسوود" لە ناوچەی پاوە، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە و لە ئاکامدا لاقی چەپی پەڕیوە و برینی قورسی هەڵگرتووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی کرماشان کراوە.
جێگای ئاماژەیە، سپای پاسداران، ناوەندە ئەمنییەکان و هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بەردەوام خەریکی چاندنی مینن لە ناوچە سنوورییەکان و جگە لەوەش لانیکەم ٤٢٠٠٠ کیلۆمیتری چوارگۆشە لە خاکی ئێران مین ڕێژ کراوە کە زۆربەی ئەم خاکە مین ڕێژ کراوانە دەکەوێتە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستانی ئێران. بەشێک لەو مینانە هی سەردەمی جەنگی ئێران و عێڕاقە و هێشتاش هەڵنەگیراونەوە و بەشێکی دیکەش لە دژی حزب و هێزە کوردییەکان لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە چێندراوەن. حکومەتی ئیسلامی ئێران بە پێچەوانەی یاسا و رێسا نێونەتەوەییەکان تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ هەڵگرتنەوەی ئەو مینانە نەناوە و بەوەش نەوەستاوە و لەبەرەوە هەر خەریکی مین رێژ کردنی ناوچە سنوورییەکانە. لەبەر ئەوە ناوە ناوە و هەر جارەی لە ناوچەیەکی کوردستان تەقینەوەی مین کارەساتی دڵتەزێن و قوربانی لێ دەکەوێتەوە. بەڵام ئەمجارەیان ئەندامێکی خۆیان واتە سپای پاسداران تووش هاتووە و بریندار بووە.
11:56 - 14/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود
- بریندار بوونی لانیکەم شەش کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان و نەوسود
- نەوسود ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسود
- بریندار بوونی لانیکەم ١٠ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود