هەواڵ
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی فەرهەنگی و مامۆستایانی شارەکانی کوردستان
03:06 - 14/10/2021
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، مامۆستایان، فەرهەنگییان و فەرهەنگییانی خانەنشین لە شارەکانی ئێران و هەروەها وێڕای ئەوانیش لە شارەکانی کوردستان وەک ئیلام، کرماشان، سەقز، مەریوان و جوانڕۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ناڕازییان دوای بانگەوازی شووڕای هاوئاهەنگی رێکخراوە و سەندیکاکانی مامۆستایانی ئێران بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە، بەڕێوەنەبردنی پلەبەندییەکان، بەڕێوەنەبردنی یەکسان کردنی خانەنشینان، نەدانی مووچە وەدواکەتووەکانیان و دابین نەکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ خوێندنی منداڵان بەڕێوەچووە.
هەرەوەها فەرهەنگییان و مامۆستایان خوازیاری کۆتایی هێنان بە هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی حکومەت، کۆتایی هاتنی داوا کردنی مۆمۆستایان و فەرهەنگییان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە و داخستنی ئەو پەروەندە و پەڕاوانە بوون کە هێزە چەکدار و ئەمنییەکان بۆ مامۆستایان و فەرهەنگیگەل پێکیانهێناوە و هەروەها خوازیاری ئازاد کرانی ئەو مامۆستایانە بوون کە بەند کراون و وەرگرتنەوەی ئەو مامۆستایانەی لە سەر کارەکانیان دەرکراون.
لە بەشێک لە بڕیاڕیانەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوانەدا هاتووە، بە بڕوای ئێمە دەسەڵات لەباتی گرتن و تۆقاندن و هەڕەشە، دەبێ جوابدەرەوەی دواکارییەکانی فەرهەنگییان و مامۆستایان بێ و جێبەجێیان بکات. لە درێژەدا هاتووە، دەسەڵات بزانێ ئەم داواکارییانە تەنیا لەلایەن تاکەوە نییە بەڵکوو خواستی گشتی لە پشتە و ناکرێ بە داوا کردن، پەروەندە سازی، زیندان و دەرکردنی ژمارەیەک لە مامۆستایان بەر بە داواکارییەکانی فەرهەنگییان و مامۆستایان بگرن.
03:09 - 14/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- بریندار بوونی دوو شارۆمەندی خەڵکی کرماشان بە هۆی تەقەی هێزەئەمنیەکان
- مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان بە ٦ مانگ زیندان و سزای نەخدی
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە