هەواڵ

کەرەج: بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی شارۆمەندێکی کورد 

12:20 - 14/10/2021

کەرەج: بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی شارۆمەندێکی کورد 

هانا: رۆژی دووشەممە ١٩ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، سزای سێدارەی شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی "قزڵحەسار"ی کەرەج بەڕێوەچوو. 


هاوکارانی هانا رایانگەیاند، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "مەنووچێهرکازمی" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "ورمەڵە" و دانیشتووی "هەرسین"ە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی شارۆمەندێک بە ناوی "مەجید نەدری" لە ساڵی ١٣٩٤ دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. هەر وەک لە سەرەوە هاتووە، رۆژی دووشەممە ١٩ی رەزبەر لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج سزاکەی جێبەجێ کراوە. 
 

11:57 - 14/10/2021 نوێ کراوەتەوە.