هەواڵ

گواستنەوەی موژگان کاووسی بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران 

12:07 - 13/10/2021

گواستنەوەی موژگان کاووسی بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٢١ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، "موژگان کاووسی" بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی "کچوئی" کەرەج بۆ بەندیخانەی "ئێڤین" لە تاران گوازرایەوە. 


موژگان کاووسی رۆژی چوارشەممە ٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١ لە بەندیخانەی "ئێڤین"ەوە بۆ گرتووخانەی هێزە ئینتزامییەکانی کەرج گوازرابۆوە و لە دۆخێکی زۆر نالەباردا بوو. ناوبراو رۆژی شەممە ٩ی ئۆکتۆبر لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی باسی لە ئەوە کردبوو بە هۆکاری نادیار بۆ بەندیخانەی "کچوئی" کەرەج گواستراوەتەوە. 

"موژگان کاووسی" نووسەر و لێکۆڵەری کورد، خەڵکی "کلاردەشت" لە پارێزگای مازەندەرانە کە لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە ٧٦ مانگ بەندکرانی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، "هاندانی خەڵک و تێکدانی هێمنایەتی گشتی" و "ئەندامەتی لە حزبەکانی کوردی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران" بە سەردا سەپاوە. 
 

12:10 - 13/10/2021 نوێ کراوەتەوە.