هەواڵ

بیلارووس: گیانلەدەستدانی پەنابەرێکی کورد بەهۆی سەرما و بەستەڵەک 

09:26 - 24/11/2021

بیلارووس: گیانلەدەستدانی پەنابەرێکی کورد بەهۆی سەرما و بەستەڵەک 

هانا: رۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٢ی نوامبری ٢٠٢١)، پەنابەرێکی کورد بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانی لەدەستداوە. 

 

 

هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "بەختیار مووسازادە" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانییە. بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو لە سنووری نێوان لەهێستان و بیلارووس بە هۆی سەرمای زۆرەوە گیانی لەداوە.