هەواڵ

دەستبەسەرکرانی دەیان شارۆمەندی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە 

10:42 - 12/11/2021

دەستبەسەرکرانی دەیان شارۆمەندی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە 

هانا: بەپێی راپۆرتی گەیشتوو، لە رۆژانی رابردوودا دەیان کەس لە شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی تاران، بانە، سنە، سەقز، سەردەشت و بۆکان دەستبەسەر کراون. 



بەپێی ئەم راپۆرتانەی بۆ هانا هاتوون، ١٧ شارۆمەندی کورد لە بانە بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون. ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەیە: 
١-سەلاح پزیشکی٢- مەناف پزیشکی ٣- شۆڕش پزیشکی ٤- بێهزاد پزیشکی ٥- کەریم پزیشکی ٦- حاجی ئەبوبەکر پزیشکی ٧- لوقمان پزیشکی ٨- فەرهاد پزیشکی ٩- فەرزاد پزیشکی ١٠- ئەحمەد پزیشکی ١١- شوکڕوڵڵا پزیشکی ١٢- رەفیق پزیشکی ١٣- سەعید قادری ١٤- ئیبراهیم قادری ١٥- سەعید رەشیدی ١٦- جەماڵ مروەتی ١٧- عوسمان محەممەدپوور. 

هەروەها رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (١١ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندی کورد کە پێشتر بەندکراوی سیاسی بووە و خەڵکی بۆکانە و دانیشتووی تارانە بە ناوی "عومەر شەریفی بۆکانی" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. 

لە سەقزیش دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا مەهجوور" تەمەن ٥٥ ساڵ و "محەممەد مەهجوور" تەمەن ٣٦ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. 

هەروەها لە رۆژانی رابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "فەرحان کەرەمی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە. 
 

09:03 - 13/11/2021 نوێ کراوەتەوە.