هەواڵ

سەردەشت: بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران 

01:53 - 10/11/2021

سەردەشت: بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران 

هانا: رۆژی دووشەممە ١٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٨ی نوامبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری "دوپزە" لە ناوچەی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە. 


هاوکارانی هانا رایانگەیاند ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "کەریم خەندەدار" و خەڵکی ئاوایی "میر شێخ" لە ناوچەی سەردەشتە. بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.  
 

02:01 - 10/11/2021 نوێ کراوەتەوە.