هەواڵ

سەقز: داوا کردن و دەستبەسەرکرانی پێنج شارۆمەندی کورد 

09:15 - 13/11/2021

سەقز: داوا کردن و دەستبەسەرکرانی پێنج شارۆمەندی کورد 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (١١ی نوامبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی لە سەقز پێنج شارۆمەندیان بانگ کردە ئیتلاعات و دەستبەسەریان کردن. 


هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەو شارۆمەندانەیان راگەیاندووە کە بەم جۆرەیە: 

١- ئەیوب مینایی ٢- جەماڵ عەزیزی ٣- سامان خوسرەوی خەڵکی ئاوایی "پیرومەران" لە نوچەی سەقز و هەروەها ٤- محەممەد مەهجوور تەمەن ٣٦ ساڵ و ٥- عەبدوڵڵا مەهجوور تەمەن ٥٥ و خەڵکی ئاوایی "مەڵقەڕەنی" لە ناوچەی سەقز. 

بەپێی ئەم راپۆرتە جەماڵ عەزیزی و ئەیوب مینایی و سامان خوسرەوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزە و بانگ کراون و عەبدوڵڵا مەهجوور و محەممەد مەهجوور بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.