هەواڵ

نەغەدە: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی 

09:54 - 24/11/2021

نەغەدە: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٤ی نوامبری ٢٠٢١)، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. 

 

 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "حوجەت عیسمەتزادە" خەڵکی نەغەدە راگەیەندراوە. هێزەکانی "ستادی خەبەری" ئیتلاعاتی نەغەدە لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا "حوجەت عیسمەتزادە"یان بانگ کردووە و دوای ئامادە بوونی ناوبراو دەستبەسەریان کردووە.