هەواڵ

ورمێ: بریندار بوونی سەربازێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین 

09:19 - 24/11/2021

ورمێ: بریندار بوونی سەربازێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین 

هانا: رۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٢ی نوامبری ٢٠٢١)، سەربازێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە. 

 

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "هێرش تابان" خەڵکی ئاوایی "شەمەلکان" لە ناوچەی ورمێیە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی "عەجەب شێر" سەرباز بووە و لە ئاکامی تەقینەوەی میندا لاقی لەدەستداوە و دواتر بە هۆی کاری بوونی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی تەورێز کراوە.