هەواڵ

پیرانشار: دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی ژینگەپارێز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە 

10:42 - 18/11/2021

پیرانشار: دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی ژینگەپارێز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە 

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین، رۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (١٧ی نوامبری ٢٠٢١)، دوو چالاکی ژینگەپارێز خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون. 


بەپێی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەو شارۆمەندانە "خەبات خەتیاڵ" تەمەن ٤٠ ساڵ و دانیشتووی پیرانشار و "جەهانگیر ساغرپەنا" تەمەن ٣٣ ساڵ و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی پیرانشار راگەیەندراوە. ئەم دوو شارۆمەندە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بانگ کرابوون و دوای سەردانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون. 

شایانی باسە لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو شارۆمەندانەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێن و هۆکاری دەستبەسەرکرانیان لەبەردەستدا نییە.