هەواڵ

کرماشان: ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا و پاشان پیاوەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

09:04 - 24/11/2021

کرماشان: ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا و پاشان پیاوەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هانا: رۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٢ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی ژن لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و دواتر پیاوەکەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

 

هاوکارانی هانا لە کرماشانەوە لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە ژنێک بە ناوی "سوڕەیا یاری" تەمەن ٤٣ ساڵ لە گەڕەکی "مەعەلیم" لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە ئەو پیاوە هاوسەرەکەی بە زەبری چەک کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ناسنامەی ئەو پیاوە "ئەسکەندەر مرادی" تەمەن ٥٥ ساڵ راگەیەندراوە. 

09:10 - 24/11/2021 نوێ کراوەتەوە.