منداڵان

گیان لەدەستدانی منداڵێک بە هۆی کەمتەرخەمی شارەوانیی ورمێ 

01:55 - 24/2/2021

گیان لەدەستدانی منداڵێک بە هۆی کەمتەرخەمی شارەوانیی ورمێ 

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ تەرمی منداڵێک لە شەقامی ئیسماعیلزادەی ورمێ دۆزراوەتەوە. 

تەرمی ئەو منداڵە دوای دەرهێنانەوەی لە کاناڵی ژێرزەمینی ئاوی نێوشارادا، رەوانەی پزیشکی دادوەر کراوە. 
بە پێی ئەو هەواڵە، ئەو کاناڵی ئاوەی کە منداڵەکەی تێدا دۆزراوەتەوە، دەربیجەکەی هیچی لەسەر نەبووە و پێدەچێ هەر لەوێوە کەوتبێتە خوارەوە و خنکابێ. 

01:58 - 24/2/2021 نوێ کراوەتەوە.