هەواڵ
کامێران: ئازادکرانی شارۆمەندێکی کورد بە شەرت و مەرج
02:02 - 6/11/2021
هانا: رۆژی شەممە ١٥ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٦ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "راشید مونتەزیری" خەڵکی کامێران بە شەرت و مەرج لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو رۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ گرتووخانەی سنە گوازرابۆوە. دواتر لە مانگی رێبەندانی ١٣٩٩ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی نەیاری حکومەتی ئێران لەلایەن لقی یەکی دادگای "شۆڕش"ی سنەوە بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی، سەرجەم ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە ٥ ساڵی بە شێوەی هەڵپەسێراو بوو.
شایانی باسە "راشید مونتەزیری" لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەر جۆرە مافێکی ئینسانی بێبەش کراوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سۆما پوور محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوور خرانەوە مەحکوم بوو
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- تارق رەحیم پوور شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- سنە؛ دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە