هەواڵ
کرماشان: کوژران و بریندار کرانی دوو شارۆمەندی ژن بە دەستی ئامۆزاکەیان
01:34 - 6/11/2021
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگاداریان کردین، ژنێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژراوە. ئەو رووداوەش تەنیا بە هۆی ئەوە بووە، ئەو ژنە ژیانی هاوبەشی لەگەڵ پێکنەهێناوە و وەڵامی "نا"ی بە پێشنیاری ئامۆزاکەی داوەتەوە و ئەویش کوشتوویە.
بەپێی ئەم راپۆرتە لەم رووداوە دڵتەزێنەدا لە شارۆچکەی ئاناهیتا لە کرماشان ژنێک بە ناوی "ئارەزوو ئولفەتی" لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژراوە و خوشکێکی ئارەزووش لە کۆمادایە.
سەرچاوەیەکی تر کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانای راگەیاند، بکوژ دوای هێرش بۆ سەر ئەو دوو شارۆمەندە ژنە و وەرگەڕانی ماشێنەکەیان، چووەتە سەریان و تەقەی لە ئارەزوو کردووە و کۆتایی بە ژیانی ئارەزوو هێناوە.
03:49 - 7/11/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی دوو شارۆمەندی خەڵکی کرماشان بە هۆی تەقەی هێزەئەمنیەکان
- مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان بە ٦ مانگ زیندان و سزای نەخدی
- دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- کرماشان ؛ کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە
- هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی شارۆمەندێک بە ناوی کەیهان سلێمانی لە کرماشان