هەواڵ

تیکاب: کوژرانی ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی 

02:28 - 27/11/2021

تیکاب: کوژرانی ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٥ی نوامبری ٢٠٢١)، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە. 


هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین، ژنێک لە ئاوایی "سەبیل" لە ناوچەی تیکاب بە دەستی هاوسەرەکەی خۆی کوژراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو پیاوە ناوی "ئیسماعیل ئەسلانی"یە و دوای ئەوەی کەڵکی لە مادەی سڕکەری شیشە وەرگرتووە و هاوسەرەکەی کوشتووە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، بارودۆخی ژیان و بەڕێچوونی ئەم بنەماڵەیە زۆر خراپ و لە ژێر هێڵی هەژاریدایە ئەو پیاوە بە هۆی گوشاری زۆری هەژاری و بێکاری بە مادە سڕکەرەکان گیرۆدە بووە. 
 

02:35 - 27/11/2021 نوێ کراوەتەوە.