هەواڵ

دیواندەرە: ئازادکرانی ئومید سەرئەفراز بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی 

08:21 - 10/10/2021

دیواندەرە: ئازادکرانی ئومید سەرئەفراز بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی 

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە ١٨ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، "ئومید سەرئەفراز" شارۆمەندی کوردی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازاد کراوە. 


ناوبراو، رۆژی یەکشەممە ٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١ لە یەکێک لە شەقامەکانی دیواندەرە وێڕای سووکایەتی و لێدان و ئازار لەلایەن هێزەکانی ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەمڕۆش بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ئازاد کراوە. 

ئەو شارۆمەندە لە حاڵێکدا کە لە ماشێنەکەی خۆیدا بوو، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ درا و بە هۆکاری نەزانراو دەستبەسەر کرا. شایانی باسە ئومید سەرئەفراز لە هەموو مافێکی یاسایی وەک بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.