هەواڵ
دیواندەرە: ئازادکرانی دوو شارۆمەند لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە
11:51 - 7/10/2021
هانا: هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگاداریان کردین دوو شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، ئازاد بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە رۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ - (١٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی "توورەج حەبیبی" شارۆمەندی کورد خەڵکی دیواندەرە و بە بێ بڕیاری دادوەر و بەڵگەی یاسایی قۆڵبەستیان کردبوو و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستبۆوە. لە ماوەی ئەم حەوتوویەدا ناوبراو بە شێوەی کاتی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ئازاد کراوە.
هەروەها شارۆمەندێکی تری خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "ئەرەستوو قەیسەری" لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، رۆژی چوارشەممە ١٤ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیۆن تمەن ئازاد کراوە.
گرتنی ئەم شارۆمەندانە بە شێوەی سەرەڕۆیانە بووە و لە ماوەی دەسبەسەرکانیاندا لە هەموو جۆرە مافێکی ئینسانی و زیندانیش هەر بێبەش بوون و مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و بوونی پارێزەریان لێ زەوت کردبوون.
11:57 - 7/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەحکوم بوونی ئومید قەدیمی برای گیانبەختکردوو فواد قەدیمی بە چل مانگ زیندان و سزای نەخدی
- ئازاد کرانی دوو مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە
- دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵ لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە دیواندەرە
- دەستبەسەر کرانی لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- دیواندەرە ؛ سێ شارۆمەندی کوردی دەستبەسەر کراو بە دانانی بارمتە ئازاد کران