هەواڵ

سنە: ئازاد کرانی ئاڕمان ئەسەدی بە دانانی بارمتە 

09:55 - 27/10/2021

سنە: ئازاد کرانی ئاڕمان ئەسەدی بە دانانی بارمتە 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ – (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، "ئاڕمان ئەسەدی" بەندکراوی کوردی خەڵکی دیواندەرە بە دانای بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەن لە گرتووخانەی ئەمنییەتی "شەهرام فەر"ی سنە ئازاد کرا. 

 

بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبراو رێکەوتی ٤ی رەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئێران دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی "شەهرام فەر"ی سنە کرابوو. ئێستاش دوای مانگێک دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. 
 

09:58 - 27/10/2021 نوێ کراوەتەوە.