هەواڵ

سەردەشت: بریندار کردنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنوور 

07:06 - 4/12/2021

سەردەشت: بریندار کردنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنوور 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢ی دیسەمبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک بە ناوی "یەعقوب گڵێنە" خەڵکی ئاوایی "گڵێنە" لە ناوچەی سەردەشت لە سنووری "دۆڵەبی" هەر لە ناوچەی ئەو شارە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێکرا و بریندار بوو.

 
جێگەی ئاماژەیە ئەم شارۆمەندە کوردە بە مەبەستی چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراوە.