هەواڵ
سەقز: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە
12:06 - 5/12/2021
هانا: رۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٥ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە ناوچەی سەقز دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "زانکۆ مەسعوودی" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاوای "مەڵقەرەنی" لە ناوچەی سەقز راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە هۆکاری ناڕوون دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە هیزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ ماڵی "زانکۆ مەسعوودی" ماڵی ٣ شارۆمەندی دیکەشیان بە ناوەکانی "حاجی ساڵح فەدەوی"، "خەبات فەدەوی" و "عەبدوڵڵا مەسعوودی" پشکنیوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی شارۆمەندێک
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری میشیاو
- مەتین رازییان بە دانانی بەرمتە ئازاد کرا