هەواڵ
سەقز: سەپاندنی سزای ساڵێک بەندکران بە سەر شارۆمەندێکی کورددا
12:48 - 24/11/2021
هانا: رۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٢ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی سەقز سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
هاوکارانی هانا لەم راپۆرتەدا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "فوئاد عەجەمی" خەڵکی سەقز راگەیاندووە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو هاوینی ساڵی ١٣٩٩ بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرابوو و پاش لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئێستاش بە پێی ئەم راپۆرتە ناوبراو لەلایەن دادگای حکومەتی ئیسلامی لە سەقز سزای ساڵێک بەندکرانی بۆ بڕاوەتەوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی رەوانەی بەندیخانەی سەقزیان کردووە.
12:54 - 24/11/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری میشیاو
- مەتین رازییان بە دانانی بەرمتە ئازاد کرا
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بریندار بوونی لانیکەم ٧ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنوورەکانی کوردستان