هەواڵ

سەقز: چالاکێکی ڕاگەیاندن حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سپێندرا.

03:14 - 8/8/2021

سەقز: چالاکێکی ڕاگەیاندن حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سپێندرا.

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایانگەیاند، "مستەفا حەمدی" چالاکێکی راگەیاندن کە خەڵکی سەقزە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٤ی ئاگۆستی٢٠٢١) لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە ٢ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. 


ناوبراو بە تۆهمەتی "چالاکی پڕۆپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و بە تاوانی "بێ ڕێزی کردن بە دامەزرێنەر و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران" ١ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا. 
هاوکات لەگەڵ ئەمە ٢چالاکی تری بواری ڕاگەیاندن بە ناوەکانی "کەیوان ڕەحیم زادە" و "خالید نارین" کە هاوکاری "مستەفا حەمدی" بوون لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.

مستەفا حەمدی بەڕێوبەری گروپی (پرسیاری سەقز) لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ "فەردین مستەفایی" بەڕێوبەری کاناڵی "سەقز ڕووداو" و ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی هەواڵنێران، "کەیوان جەلالی" بەڕێوبەر و "زاهێد شەریف پوور" سەرنووسەری کاناڵی "واکاوی" و "هیوا مەجیدی" بەڕێوبەری کاناڵی "ساکاپرێس" بە بۆنەی سکاڵای شارەداری دەرکراوی سەقز "چیا ساڵحی بابامیری" بە تۆهمەتی بڵاوکردنەوەی قسەی درۆ، بۆ ئاگادار کردنەوە لە حوکمەکەیان بۆ دادگا بانگهێشت کرابوون.
لەولاشەوە راگەیاندنکار و هەواڵنێران ئەم تۆهمەتانەیان ڕەتکردۆتەوە و لە وەڵامدا گوتوویانە ئەوەی ئەوان باسیان کردووە هەمووی راستییە و قسەیان بۆ کەس هەڵنەبەستووە.
شایانی باسە گوشاری حکوومەت بۆ سەر ڕاگەیاندنەکانی سەربەخۆی کوردستان دیسان زۆر بووەتەوە.