هەواڵ
شنۆ: ئازادکرانی دوو شارۆمەندی کورد بە دانانی بارمتە
03:09 - 2/10/2021
هانا: رۆژی سێشەممە ٦ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٨ی سپتەمبری ٢٠٢١)، دوو شارۆمەندی کورد بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە "شێرزاد مامەندی" خەڵکی ئاوایی "نڕزیوە" و هەروەها "حەیدەر عەلیزادە" خەڵکی ئاوایی "قزناوێ" راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتگەلێک کە بۆ هانا هاتووە، ئەم دوو شارۆمەندە کوردە رۆژی یەکشەممە ٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ورمێ گوازرابوونەوە.
شایانی باسە شێرزاد مامەندی و حەیدەر عەلیزادە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە هەموو مافێکی ئینسانی و لە مافی دەستبەسەرکراوێک وەک بوونی پارێزەریش بێبەش بوون.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ : دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پیرانشار