هەواڵ
شنۆ: دەستبەسەرکرانی تازە لاوێکی ١٦ ساڵان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە
05:53 - 4/12/2021
هانا: بەپێی راپۆرتێک کە گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١ی دیسەمبری ٢٠٢١)، تازەلاوێکی ١٦ ساڵانی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەکانی سپا لە ورمێ کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە تازەلاوە "شەهرام مەنگوڕ" خەڵکی ئاوایی "کانییەڕەش" لە ناوچەی "نەڵۆس"ی سەر بە شنۆ راگەیەندراوە.
شایانی باسە ناوبراوی بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.
گرتن و دەسبەسەر کردنی مێرمنداڵان و تازەلاوانی تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بە تۆمەت و تاوانی سیاسی و جیاوازی بیروبۆچوون، پێشێل کردنی خاڵەکانی ٦ و ٧ی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان و هەروەها پێشێل کردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە کە وڵاتی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی واژۆی کردووە.
لێرەدا هەر دوو خاڵەکانی ٦ و ٧ی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان وەک خۆی دادەنێین:
خاڵی ٦- مافی دەربڕینی ئازادانەی بیروباوەڕ.
خاڵی ٧- مافی ئازادی بیروبۆچوون، بەشداری لە ئەنجومەنەکان، مافی پەروەردە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن