هەواڵ

شنۆ: گواستنەوەی بەندکراوێکی سیاسی کورد بۆ بەندیخانەی ورمێ 

12:50 - 25/11/2021

شنۆ: گواستنەوەی بەندکراوێکی سیاسی کورد بۆ بەندیخانەی ورمێ 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٤ی نوامبری ٢٠٢١)، بەندکراوێکی سیاسی کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە. 


ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "محێدین ئیبڕاهیمی" تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی شنۆیە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی سێشەممە ١٣ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٦ لە کاتی کۆڵبەریدا لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە پایەگای "بێمزورتێ" لە ناوچەی شنۆ، کەوتبووە بەر دەسڕێژ و بە برینداری دەستبەسەر کرابوو. لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، محێدین ئیبڕاهیمی رۆژی سێشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن لقی دووی دادگای "شۆڕش"ی ورمێ بە سەرۆکایەتی "قازی شێخ لوو" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو و هەر ئەو رۆژەش سزاکەی پێ راگەیەندرابوو.