هەواڵ
مهاباد: گیانلەدەستدانی دوو کرێکار بە هۆی رووداوی شوێنی کار
02:04 - 29/11/2021
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین دوو کرێکار لە مهاباد لە دوو رووداوی جیاوازدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی دووشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٩ی نوامبری ٢٠٢١)، کرێکارێک بە ناوی "بەهمەن محەممەد کەریمی" ٣١ ساڵ تەمەن و کوڕی محەممەد ئەمین و مرێم رۆستەمی کە خێزاندارە و باوکی منداڵێکە، لە کاتی کار کردندا لە بینایەکی سێ نهۆم بەربۆتەوە و گیانی لەدەستداوە.
هەروەها رۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٨ی نومبری ٢٠٢١)، کرێکارێکی دیکە بە ناوی "سەلاح خالیدی" تەمەن ٣٥ ساڵ بە هۆی ئەوەی بەربۆتەوە ناو پاڵاوگەی ئاوەڕۆی مهاباد گیانی لەدەستداوە.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
02:19 - 29/11/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی گاز گرتووییەوە
- سەڵماس ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە
- یوسف بەکری بە سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی مەحکووم کرا
- مەهاباد : رووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
- رووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک