هەواڵ

مەریوان: گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک و بریندار بوونی کەسێکی تر 

12:31 - 25/10/2021

مەریوان: گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک و بریندار بوونی کەسێکی تر 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢ی رەزبەری ١٤٠٠- (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد تەمەن ٦٥ ساڵ بە هۆی ئەوەی کەوتووتە چاڵاوی یەکێک لە باخەکانی نزیک مەریوان گیانی لەدەستداوە. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندە لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە لە چاڵاوەکە رزگار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام بە هۆی کاری بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە. هەروەها یەکێک لە ئەندامانی تیمی فریاکەوتن و ئاگر کوژێنەوەی مەریوان لە کاتی هەوڵدان بۆ رزگار کردنی ئەم شارۆمەندە کوردە لاقی شکاوە و لە نەخۆشخانەی "فەجر"ی مەریوان چارەسەری پزیشکی کراوە. 
 

12:34 - 25/10/2021 نوێ کراوەتەوە.