هەواڵ
نەغەدە: سەپاندنی ١٥ مانگ بەندکران بەسەر شارۆمەندێکی کورددا
05:17 - 20/10/2021
هانا: شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "محەممەد تاهیر حسێنپوور" خەڵکی پیرانشار، ١٥ مانگ بەندکرانی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبەکانی کوردستانی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو رۆژی چوارشەممە ٣١ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٢ی سپتەمبری ٢٠٢١)، دوای لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە و لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن دادگای "شۆڕش"ی نەغەدەوە ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
پیشتریش رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاندبوو، "محەممەد تاهیر حسێنپوور" رۆژی یەکشەممە ٧ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بێسەروشوێن کران دەرکەوت بۆ گرتووخانەیەکی سپای پاسداران لە ورمێ رەوانە کراوە. لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و ئێستا بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوێزراوەتەوە.
05:20 - 20/10/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مێرمنداڵێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار چارەنووسی نادیارە
- بێسەر و شوێن بوونی کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پیرانشار
- دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
- دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرێک کە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە کوژراوە و لە ژێر بەفردا شاردرابووەوە
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان