هەواڵ

نەوسوود: بریندار بوونی ٢ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

12:09 - 4/12/2021

نەوسوود: بریندار بوونی ٢ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢ی دیسەمبری ٢٠٢١)، لە سنووری نەوسوود دوو کۆلبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوون. 


بەپێی راپۆرتێک کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری نەسوود بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت کەوتوونە بەر هێرشی هێزە چەکدارەکانی حکومەت و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون و بە هۆی راوەدوونانیان لە هەڵدێری شاخەکانیش بەربوونەوە. ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون. 

شایانی باسە ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.  
 

12:22 - 4/12/2021 نوێ کراوەتەوە.