هەواڵ

نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی حکومەت لە سەر سنوور 

12:34 - 25/11/2021

نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی حکومەت لە سەر سنوور 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٤ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوود بریندار بووە. 


هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئێحسان" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی مەریوانە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لەگەڵ کاروانێکی کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە تەقەیان لێ کراوە و لە ئاکامدا ئەم شارۆمەندە پێکراوە و بریندار بووە. 
شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.