هەواڵ

نەوسوود: بریندار بوونی ٣ کۆڵبەری تر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

02:04 - 27/11/2021

نەوسوود: بریندار بوونی ٣ کۆڵبەری تر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٤ی نوامبری ٢٠٢١)، سێ شارۆمەندی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار کران. ناسنامەی ئەم سێ شارۆمەندە کوردە "پووریا وەیسی" تەمەن ٤٠ ساڵ و "فریاد وەیسی" خەڵکی سەلاسی باوەجانی و "میلاد ئەحمەدی" خەڵکی مەریوان راگەیەندراوە. 


ئەم شارۆمەندانە لە کاتی کۆڵبەریدا و لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە چەکی راو تەقەیان لێکراوە و بە توندی بریندار بوون. ئەم هاووڵاتییانە دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکانی مەریوان و پاوە کراون. 
 

03:55 - 27/11/2021 نوێ کراوەتەوە.