هەواڵ

نەوسوود: بڕیندار بوونی ۲ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران 

12:45 - 24/11/2021

نەوسوود: بڕیندار بوونی ۲ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران 

هانا: رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ۳۰ گەڵاڕێزان و ١ی سەرماوەزی ۱۴۰۰ - (۲۱ و ٢٢ی نوامبری ۲۰۲۱) دوو کوڵبەر لە بەرزاییەکانی "نەوسوود" بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بوون.

 

رۆژی یەکشەممە ١٠ی گەڵاڕێزان شارۆمەندێکی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی نەسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوو. هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سەلاحەدین عەلی وەیسی" خەڵکی گوندی "کیسەڵە" سەر بە ناوچەی سەلاسی باوە جانییە. 

هەروەها رۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز شارۆمەندێکی دیکە لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بووە. هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "سەعدی رەحیمی" خەڵکی ئاوایی "جانەوەرە" لە ناوچەی مەریوانە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە بە بێ ئاگادار کردنەوە و دەنگدان تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامدا پێکراوە و بە توندی بریندار بووە. دواتر ناوبراو بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە. 
 

12:51 - 24/11/2021 نوێ کراوەتەوە.