هەواڵ

هەورامان: فڕێدانی کۆڵبەرێک لە بەرزایی شاخەوە لەلایەن سپای پاسدارانەوە و دەستبەسەرداگرتنی باری کۆڵبەران 

12:01 - 6/8/2021

هەورامان: فڕێدانی کۆڵبەرێک لە بەرزایی شاخەوە لەلایەن سپای پاسدارانەوە و دەستبەسەرداگرتنی باری کۆڵبەران 

هانا: رۆژی چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١) هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بەسەر باری کاروانێکی کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری هەوراماندا گرت و کۆڵبەرێکیشیان لە هەڵدێرێکەوە فڕێدا خوار.  ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "عەبدولباست مەریوانی" راگەیەندراوە. 

 

بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتوون، ناوبراو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و لە هەڵدێری گۆناوڕا فڕێدراوەتە خوار و سەر و پشتینی بە توندی بریندار بووە. 

شایانی باسە بار و کاڵای ٤٥ کۆڵبەر لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە پازگای "ژاڵانە" لە بەرزاییەکانی هەورامان دەستیبەسەرداگیراوە.