هەواڵ

ورمێ: دەستبەسەرکرانی سەربازێک لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە 

11:43 - 5/12/2021

ورمێ: دەستبەسەرکرانی سەربازێک لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە 

هانا: رۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٥ی دیسەمبری ٢٠٢١)، سەربازێک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرا. 


هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە "کاروان محەممەدی ئازەر" خەڵکی مهابادە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە فێرگەی سەربازی لە پادگانی سپای پاسداران لە ورمێ خەرێکی تێپەڕاندنی دەورەی فێرگە بووە کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە هۆی قسەوباسی سیاسی دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە.