هەواڵ

ورمێ: گواستنەوەی ٢ چالاکی ئایینی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی 

05:57 - 4/12/2021

ورمێ: گواستنەوەی ٢ چالاکی ئایینی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی 

هانا: رۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١ی دیسەمبری ٢٠٢١)، دوو چالاکی ئایینی کورد بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرانەوە. 


بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە "بێهرووز براخاس" و "هوشەنگ چەمەن بڕ" خەڵکی بۆکان راگەیەندراوە.

لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە ئەم دوو شارۆمەندە کوردە رۆژی یەکشەممە ٢٥ی رەزبەری ئەمساڵ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی گورووپە ئیسلامییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون و لەوێش پاش لێپیچینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گوازراونەوە. 
 

06:02 - 4/12/2021 نوێ کراوەتەوە.