ئامار

١٧ کەس لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە  

02:34 - 8/4/2021

١٧ کەس لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە  

رێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا" 



ئەمەی لە خوارە دەیبینن راپۆرتێکی ٣ مانگەیە لە سەر ئەو هاووڵاتییانەی لە ماوەی ٣ مانگی زستانی ١٣٩٩ یا بە واتەیەکی تر ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و بە هەوڵی بەشی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا" ئامادە کراوە. 
 رێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا" شیمانەی ئەوە دەکا بە هۆی دۆخی داخراوی سیاسی و کۆمەڵایەتی زاڵ بە سەر ئێران و کوردستاندا لەوانەیە ئەمە ئاماری هەموو شارۆمەندانە لە خۆ نەگرێ کە لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە بەڵام تا ئەو جێگایەی کراوە هاوکارانی ئێمە هەوڵیان داوە بۆ تۆمار کردنی راپۆرتی زیاتر. 
چاوخشانێکی کورت: 
هەواڵی پێوەندیدار بە ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستانی ئێران لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ کۆی گشتییەکەی ١٧ کەسە کە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا لە سەریەک ١٧ شارۆمەندی کورد کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە کە لەو ژمارەیە لە باری رەگەزەوە ١١ کەسیان لە رەگەزی مێینە بوون و  ٦ کەسیان رەگەزی نێرینەن. 
هەر بە پێی ئەو راپۆرتانە، دابەشکردنیان لە باری جوغرافییەوە لە کۆی ئەم ١٧ قوربانییە، ٧ کەسیان یا بە واتەیەکی تر ٤١،٢ لە سەدی ئەو شارۆمەندانە لە پارێزگای سنە، ٦ کەس یا بە واتەیەکی تر ٣٥،٣ لە سەدیان لە پارێزگای کرماشان و ٤ کەس لە پارێزگای ورمێ کە بەرابەرە لەگەڵ ٢٣،٥ لە سەدی کۆی ئامارەی قوربانییەکان. 
پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە، ورمێ و چەند ناوچە لە لوڕستان و هەمەدان هەموویان پتانسییەل و توانای ئابووری و پیشەسازی زۆر باشیان تێدایە ئەگەر گرینگی پێ بدرێ و سیستەمێکی بەڕێوەبەرایەتی لێهاتوو و شارەزا و دادپەروەر ئیدارەی بکات زۆربەی ئەم کێشە کۆمەڵایەتی و کولتوورییانە کە لەم ناوچانە شارۆمەندان دەکەنە قوربانی، چارەسەر دەکرێ و ئیتر شاهیدی ئەم گشتە خۆکوژییە نابین. چونکە بە پێی ئامارەکان ساڵێ زۆربەی خۆکوژییەکانی ئێران لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران یا بە واتەیەکی دیکە لە کوردستانی ئێران روودەدەن. 


 

بۆ بینینی ئامار لە پەڕەیەکی نوێ، کلیک بکە.

 
 

10:18 - 8/4/2021 نوێ کراوەتەوە.