هەواڵ

پیرانشار: بریندار بوونی ٢ کۆڵبەر لە سەر سنوور 

01:21 - 29/11/2021

پیرانشار: بریندار بوونی ٢ کۆڵبەر لە سەر سنوور 

هانا: رۆژی دووشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٩ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێک بە ناوی "سەید موبین ئەحمەدی" خەڵکی ئاوایی "تەرکەش" لە ناوچەی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران بریندار کراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، دواتر ئەم شارۆمەندە بە مەبەستی چارەسەری برینەکانی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار کراوە. 


هەروەها رۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٨ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی دیکە لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار کراوە. 
هاوکارانی هانا رایانگەیاند ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سەید عیزەدین بایەزیدی" خەڵکی ئاوایی "باوڵە" لە ناوچەی پیرانشارە. شایانی باسە ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 
 

02:11 - 29/11/2021 نوێ کراوەتەوە.